بۆچی هەندێك کەس بڕیار دەدەن واز لە خۆشەویستەکانیان بهێنن؟

PM:07:59:04/06/2022

13196 جار خوێندراوەتەوە

هەموو کەسێك پێویستی بەوەیە کەسێکی هەبێت خۆشیبوێت و گرنگی پێبدات و هەست بە ئارامی بکات لەگەڵیدا، بەڵام هەندێكجار کەسانێك هەن ناتوانن خۆشەویستی ژیانیان بدۆزنەوە، هەرجارێك پەیوەندی سۆزداری پێكدەهێنن پەیوەندییەکەیان شکست دەهێنێت.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی " الوطن" ئاماژە بەو هۆکارانە کراوە کە وادەکەن هەندێك کەس نەتوانن لە پەیوەندی سۆزداریدا سەرکەوتوو بن و هەموو جارێك پەیوەندییەکەیان تێكدەچێت، بەم جۆرە:

١. لوت بەرزیت و رەتی دەکەیتەوە داوای لێبووردن بکەیت.

٢. کەسێکی ئاڵۆزیت و بە ئاسانی کەس لێت تێناگات و ناتوانێت پێشبینی رەفتارەکانت بکات.

٣. ناتوانێت بە ئاسانی متمانەت پێبکات.

٤. دیوارێك لەنێوان خۆت و کەسانی دیکە دروستدەکەیت و رێگە نادەیت بێتە ناو بازنەی ژیانتەوە.

٥. خۆت لەناودەبەیت بە جێبەجێ کردنی هەندێك خووی هەڵە، بۆ نمونە خۆتت خۆشناوێت، هەر ئەمەش وادەکات کەسانی دیکە خۆشیان نەوێیت.

٦. جێگەی متمانە نیت و دەوورووبەرەکەت وا هەست دەکەن راستگۆ نیت.

٧. بە ئاسانی پەیوەندیت لەگەڵدا دروست ناکرێت و خۆشەویستەکەت نازانێت چۆن قسەت لەگەڵدا بکات و چۆن چارەسەر بۆ کێشەکانتان بدۆزێتەوە.