کەچپکاتێك زیانی هەیە کە بڕێکی زۆری لێ بخورێت بە بەردەوامی بە تایبەتکەچپی دروستکراوی کارگەکان.
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە زیانەکانی
زۆر خواردنی کەچەپ کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:
١ . پێکهاتووی خۆراکی بەسوودی تیا نیە، لە زۆربەی کارگەکاندا لە دۆشاوی تەماتە
دروست دەکرێت کە مەوادی حافیزە و کیماوی تێدایە .
٢ . زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە چەوری جگەر و بەرزبوونەوەی چەورییە سیانیەکان
و کولیستڕۆڵ و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و زۆری کێش و قەڵەوی چونکە بڕێکی زۆری لە شەکر
و کالۆری و تێدایە بە هۆی بوونی شلەیفرکتۆزی موڕەکەزی دروستکراو لەگەنمەشامی.
٣ . بڕێکی زۆری لە کانزای سودێوم تێدایە: زۆر خواردنی خوێ ئەگەری
تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن و کولیستڕۆڵ و نەخۆشیەکانی گورچیلە و دڵ و کۆئەندامی
هەرس زیاد دەکات.
٤ . زۆر خواردنی ئەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازاری گەددە و وروژانی گەددە و کێشە
لە ڕیخۆڵەکان بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە جۆری جیاواز لە ماددە ترشەکان.
٥ . سرکەی پاڵێوراوی تێدایە کە لەجۆرێك گەنمەشامی دروست کراوە کە دەستکاری
جینەکانی کراوە ئەمەش ڕەنگە زیان بە سپڵ و جگەر و دڵ بگەێنێت.
٦ . ڕەنگە مناڵان و مێردمناڵانئالوودە ببن بە خواردنی؛ کە ئەمەش ئەگەری تووشبوونیان بە زۆر کێش و قەڵەوی
و نەخۆشیەکانی دڵ زیاد بکات، پێویستە ئەو
مناڵانەی ئۆتیزم یا نەخۆشی زۆریجوڵەیان هەیە نەیخۆن .
بۆ ئامادەکردنیشی: دەتوانرێت لە ماڵەوە لە تەماتە و ئاو و خوێی دەریا یا مەدعووم
بە یۆد و هاڕاوەی سیر و پیاز و سرکەی سێوی سپی و هەنگوین و جاترە یا گوڵەمێخەک
دروست بکرێت بە بڕێکی کەم و کەمی لێ بخورێت.
ئامادەکردنی