شەش خوو پێویستە ژنانی قژ درێژ خۆیانی لێ بەدووربگرن

PM:07:48:01/06/2022

6868 جار خوێندراوەتەوە

قژێکی درێژ و تەندروست، خەونی زۆربەی خانمانە، بەڵام پارێزگاریکردن و تەندروست هێشتنەوەی کارێکی قورسە و ماندوێتی زۆری دەوێت.

بەپێی ماڵپەڕی "onlymyhealth" ژنان هەندێک هەڵە دەکەن لە کاتی گرنگیدان بە قژیان بەتایبەت کاتێک قژیان درێژە، ئەو هەڵانەش ئەمانەن:

وازهێنان لە رۆتینی پارێزگاریکردنی قژ:

یەکێک لە هەڵەکان کە زۆربەی ژنان دەیکەن لەکاتی قژ درێژکردنەوەدا، ئەوەیە رۆتینێکی تایبەت پەیڕەو ناکەن بۆ گرنگیدان بە قژیان، وەک بەکارهێنانی شاپمۆ و بەلسەم و نەرمکەرەوەی قژ.

دوورکەوتنەوە لە نەرمکەرەوەی قژ:

نەرمکەرەوەی قژ سوودی زۆری بۆ پارێزگاریکردن لە قژ هەیە، وا دەکات باشتر قژەکە بەشانە دابهێنرێت و لە شکانەوە و بژبوونەوە و ئاڵۆسکاوی دەپارێزێت.

داهێنانی قژ بە شانەیەکی پلاستیکی:

داهێنانی قژ بە شانەی پلاستیک زیانی بۆ قژەکە هەیە، بۆیە باشترە شانەیەک بەکاربهێنیت کە لە سیرامیک یان تەختە دروست کرابێت.

کورتنەکردنەوەی سەرتاڵەکانی قژەکە:

ئەو کردارە باشە و تەندروستی دەداتە قژەکە و وا دەکات گەشەی باشتر بکات.

بەستنی قژ:

بەستنی قژ بەتایبەت وەک کلی ئەسپ خراپە بۆ ئەوانەی قژیان درێژە، بۆیە باشترە خۆتی لێبەدووربگریت.

خاوکردنەوەی قژی تەڕ بە بەئامێری گەرم:

یەکێک لەو شتانەی کە زیانی ئەوانەیە هەیە کە قژیان درێژە، خاوکردنەوەیەتی بە تەڕی، چونکە لەو کاتەدا تاڵە قژەکان لاوزن و دووچاری هەڵوەرین دەبنەوە، بۆیە باشترە جوان وشک بکرێتەوە بە خاولی ئینجا خاوبکرێتەوە.

ر.ئ