ئامادەکردنی کوبەی بڕوێش بەشێوازێکی نوێ

AM:11:40:30/05/2022

3068 جار خوێندراوەتەوە

کوبە بە گشتی خواردنێکی خۆشە و گەورە و بچوک ئارەزووی خواردنی دەکەن، کوبەی بڕویش چۆن ئامادە دەکرێت بەڵام بە جۆرێکی نوێ و جیاواز؟

پێکهاتەکان

بڕوێش

ئاو

ئاڵەت

زیرە

زەردەچەوە خوێ

قیمەی وشک بێ چەوری

پیاز

کەرەوز

بادام

بیبەری تون

داودەرمانی

تێبینی هەموو بڕەکان بەپێی پێویستی و خواست و ئارەزووە

چۆنێتی ئامادەکردنی:

بڕوێشەکە دەشۆیتەوە پاشان لە دەفرێکدا خوێ و ئاڵەت و زیرە و زەردەچەوەی پێوە دەکەین و کەم کەم ئاوی تێدەکەین و دەیشێلین و یان لە مەکینەی گۆشت یاخود لە خەڵاتەی دەدەین.

ناواخنەکەی لە تاوەیەکدا قیمە و پیاز و کەرەوز بادامەکەی بۆ سور دەکەینەوە و خوێ و بیبەری تون و داودەرمانی تێدەکەین.

هەویرەکە خڕ خڕ بەش بەش بکە وەکو کوبەی ئاسایی دیکە بیپێچەرەوە.

مەنجەڵێک ئاو بهێنە و بیکوڵێنە و خوێی تێبکە، کوبەکان بکەرە ناوی تا کەمێک زەرد دەبێت، پاشان دەریبهێنە و هەڵیکێشە لە هێلکە و سوری بکەرەوە.

لەگەڵ زەڵاتە پێشکەشی بکە، بەڵام دەتوانیت هێلکەشی لێندەیت.

ر.ئ