لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا چەند گۆڕانێك لە کەشوهەوادا روودەدەن و لە
ئەمساڵدا خۆڵبارین یەکێکە لە دیاردە باوەکانی کەشوهەوا کە بەڕاددەیەکی زۆر هەرێمی
کوردستانی گرتووەتەوە.
بۆ خۆپارێزی لە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین و کەمکردنەوەی زیانەکانی بۆ کەمترین
راددە ماڵپەڕی " مجلة هي" ئاماژەی بە چەند رێنماییەکی گرنگ کردووە کە دەبێت هەموو کەسێك
جێبەجێیان بکەن، دیارترینیان ئەمانەن:
- لە شوێنی داخراودا بمێنەرەوە و دەرگا و پەنجەرەکان بە تەواوەتی دابخە، مەهێڵە
خۆڵ دزە بکاتە ناوەوە.
- لە حاڵەتێکدا ناچاربووی بچیتە دەرەوە تا دەتوانیت کەمتر لە دەرەوە
بمێنەرەوە و بچۆرە شوێنی داخراو، باشتروایە چاوەڕێ بکەیت تا شەپۆلەکە کەمدەبێت
ئینجا بچیتە دەرەوە.
- تا دەتوانیت کەمتر لەدەرەوە بمێنەرەوە ، لوت و دەمت داببپۆشە، ئەگەر
دەمامکت لەلا نەبوو دەتوانیت کلێنسێکی تەڕ بخەیتە سەر دەمولوتت.
- بەبەردەوامی ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی پارێزگاری لە شێداری جەستەت بکەیت.
- ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە دەتوانن دەرمانی هەستیاری بەکاربهێنن.
- ئەوانەی چاویان هەستیارە دەبێت چاویلکەی پارێزەر بەکاربهێنن و زوو زوو
چاویان پاك بکەنەوە و رێگە لە وشكبوونەوە و تووشبوونی بە هەستیاری بگرن.