دڵخۆشی شتێکی جێگیر نیە بەڵام زۆر کەس دەتوانن بۆ زۆرینەی کات بەدڵخۆشی
بمێننەوە ئەمەش بەهۆی بوونی چەند تایبەتمەندییەك لە ژیانیاندا.
ماڵپەڕی " Brightside"
ئاماژەی بە چوار نیشانە کردووە کە دەریدەخەن یەکێك دڵخۆشە و ئەو کەسانەی کە هەستی
دڵخۆشییان کەمترە دەتوانن بەپێی توانا لەژیانیاندا زیادی بکەن، بەم جۆرە:
١. هەموو کاتێك دوادەکەویت، چونکە ئەو کەسانەی بەردەوام دوادەکەون شتی
زیاتر لەکاتی کەمتردا دەکەن و هەرچەندە درەنگ دەکەون بەڵام ئارامترن.
٢. زوو لە خەو هەڵدەستیت چونکە زوو هەستان ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی
کەمدەکاتەوە.
٣. ئەو کەسانەی خوشك و برایان هەیە زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەن چونکە یارمەتیدەرە
بۆ زیادبوونی پەیوندی و کەمکردنەوەی هەستی تەنیایی و باشتر مامەڵەکردن لەگەڵ
کۆمەڵگەدا.
٤. بڕێکی زۆر میوە و سەوزە دەخۆیت و سیستمی ژیانێکی تەندروستت هەیە.