پەیامنێر/ کەریم
کەیفی
هونەرمەندی گۆرانیبێژ
سەدیق فەقیانی کە بە گۆرانی "هاتین هاتین" ناسرا دوای بڵاوبوونەوەی دەنگی
وازهێنانی لە کاری هونەریی، ناوبراو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و ئاشکرایدەکات لە
کارەکەی بەردەوام دەبێت.
سەدیق فەقیانی
هونەرمەند لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەواڵی وازهێنانی
لە گۆرانیوتن دوورە لە راستییەوە و بەردەوام دەبێت لە کارە هونەرییەکانی.
هونەرمەند سەدیق
وتی "دەنگۆی وازهێنانم لە کاری هونەریی رەتدەکەمەوە، تەنیا ئەوەندەم وتووە وەک
هەر هونەرمەندێکی تر دەمەوێت سرودێکی ئاینیم هەبێت، هەر بۆیە دەمەوێت بچمە مەککە و
مەدینە و سرودێکی ئاینی تۆمار بکەم نەک واز لە کاری هونەریی بهێنم".
جێگەی ئاماژەیە
چەند رۆژێکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە سەدیق فەقیانی وازی لە گۆرانیوتن
هێناوە و دەچێتە مەککە بۆ حەج. لەدوای گەڕانەوەشی دەست بە وتنی
سرودیی ئاینی دەکات.
سەدیق فەقیانی لە
ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی فەقیانی سەر بە قەزای رواندز لەدایکبووە، هونەرمەندێکی میللی دیاری
رەواندزە و ماوەی ١٣ ساڵە لاوک و حەیران دەڵێت، لە دوای وتنی گۆرانی "هاتین
هاتین" زیاتر لەناو خەڵکدا ناسراوە.
ئ.ل