ترەیلەری فیلمی سینەمایی 'ئەزمون' بڵاوکرایەوە

PM:10:48:10/08/2021

6184 جار خوێندراوەتەوە

ترەیلەری فیلمی سینەمایی "ئەزمون" نوێترین فیلمی دەرهێنەر شەوکەت ئەمین کورکی بڵاوکرایەوە،تازەترین بەرهەمی سینەمای کوردیە و بە پشتگیری هەمە لایەنەی  وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرهەمهێنانی کۆمپانیای مەستی فیلم و کۆمپانیای میتۆس فیلم.

پەڕەی فەرمی فیلمی "ئەزمون" لە فەیسبووک ترەیلەری فیلمیەکەی بڵاوکردەوە، فیلمەکە بەرهەمێکی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و قەتەرە.

لە فیلمی "ئەزموون" کۆمەڵێک ئەکتەری پیشەکار رۆڵیان تێدا بینیووە وەک (ئاڤان جەمال، ڤانیا سالار، حسێن حەسەن، شوان عەتووف و هۆشیار زیرۆ نێروەیی).

ئەزموون، چوارەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" یە، "دەربازبوون ژ غوبارێ، Kick Off، بیرەوەرییێن سەر بەری" سێ فیلمی پێشووی ئەو دەرهێنەرە بەشداری فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانیان پێکراوە و چەندین خەڵاتیان بۆ سینەمای کوردی بەدەستهێناوە.