سوودەکانی خەوتن لە شوێنی تاریکدا

PM:11:52:22/05/2022

776 جار خوێندراوەتەوە

خەوتن لە شوێنی تاریکدا هانی مێشك دەدات زووتر و باشتر بحەوێتەوە و هۆرمۆنەکانی بەشێوەیەکی دروستتر بڕژێنێت و بەمەش چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خەوتن کردووە لە شوێنی تاریکدا کە دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت، بەم جۆرە:

١. هانی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەدات.

٢. یارمەتی مێشك دەدات باشتر کار بکات.

٣. سیستمی بەرگری جەستە چالاك دەکات.

٤. یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.

٥. یارمەتیدەرە بۆئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست و ئارام بخەویت.

٦. تەرکیز باشتر دەکات و زیرەکیی زیاتر دەکات.

٧. تەندروستی ئەندامەکانی جەستە بەگشتی باشتر دەکات.