چی روودەدات ئەگەر هەموو رۆژێک بە ئاوی سارد خۆت بشۆیت؟

PM:04:21:22/05/2022

11220 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە زۆربەی کەس حەزی لە ئاوی گەرمە کە خۆی پێبشوات بەڵام لە راستیدا ئاوی سارد سوودی زۆرە بۆ تەندروستی جەستە.

ماڵپەڕی برایت سایدی بەریتانی، لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک سوودی رۆژانە خۆشتن بەئاوی ساردی بڵاوکردووە، کە ئەمانەن:

١. سوودی بۆ زۆرێک لە ئەندامەکانی ناوەوە هەیە وەک دڵ، ریخۆڵە باریکە و ریخۆڵە ئەستوورە و گورچیلە.

٢. یارمەتی دەدات باشتر بخەویت، چونکە ئاوی سارد هۆرمۆنی سترێس کەم دەکاتەوە رێگە دەدات پشوو بدەیت.

٣. ئاوی سارد بەپێچەوانەوەی ئاوی گەرم، قژ وشک ناکاتەوە و سووڕی قژ بەهێزدەکات و بە سروشتی دەیهێڵێتەوە.

٤. ئاوی سارد یارمەتی کێش دابەزین دەدات، خانەکانی چەوری قاوەیی چالاک دەکات و وا دەکات گەرمی دروست بکات و خێراتر کالۆری بسوتێنیت.

ر.ئ