نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە

PM:12:42:22/05/2022

9564 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسە بە هەزار و ٨٤٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی وەک خۆی ماوەتەوە.

نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٥٩ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٩ هەزار و ٣٦٧ دۆلارە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

زێڕی عەیار ٢١ به ٣٨٨ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٣١ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٠٤ هەزار دینارە.

ر.ئ