وێنە.. دوو خوشکی دووانە بە یەک رۆژ و لە یەک نەخۆشخانە منداڵیان بووە

AM:10:53:22/05/2022

5908 جار خوێندراوەتەوە

 

دووخووشکی دووانە بە یەک رۆژ و لە یەک نەخۆشخانە منداڵیان بووە، نەک تەنیا ئەوە بەڵکو تەنانەت لە کێش و باڵاشدا منداڵەکانیان یەک پێوانەیان بووە.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی واشنتن پۆست دا هاتووە، کە خووشکە دووانەکە ناویان "ئێرن و جیڵ"ـە، لەنێوان چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە نەخۆشخانەی "کایستەر پێرمانێت" لە ولایەتی کالیفۆرنیا هەردووکیان یەکی کوڕێکیان بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، نەک هەر تەنیا هەردوو منداڵەکە لە یەک نەخۆشخانە لەدایکبوون، بەڵکو تەنانەت لە پێوانەشدا هاوشێوەبوون، هەردووکیان ٣.١ کیلۆگرام بوون وباڵای هەردووکیشیان ٥٠ سانتیمەتر بووە.

لەگەڵ ئەوەی لەدایکبوونی منداڵەکانی هەردووکیان سەرسامکەربووە، بەڵام پشێبینی کراو بووە بۆیان چونکە وەک خۆیان دەڵێن کە لە ژیانیاندا هەموو شتەکانیان هاوبەش بووە و زۆر نایابە بۆیان کە توانیویانە لەهەموو قۆناغەکانی ژیانیاندا پێکەوەبن و خۆیان بە باشترین هاوڕێی یەکتر ناودەبەن.

ئەمە لەکاتێکدایە هەردوو خووشکەکە لە ئیشکردنیشدا پێکەوە کاردەکەن هەردووکیان وەک پزیشکێکی دەروونی کاردەکەن و مێزی کارکردنەکەیان لە تەنیشتی یەکترەوەیە.

ر.ئ