نوسەری دیار تەڵعەت
تاهیر نوێترین بەرهەمی خۆی لە ژێر ناونیشانی "ئەو گوڵە گەنمانەی بوونە
گسک" بڵاودەکاتەوە.
ناوبراو لە پەرەی فەرمی
خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بە نوێترین کاری کردووە، کتێبێکە بەناوی "ئەو گوڵە گەنمانەی
بوونە گسک"، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە.
تەڵعەت تاهیر خورشید لە
ساڵی ١٩٧٣ لە شارۆچکەی مەخمور سەر بە پارێزگای لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم
تێکستی شیعری خۆی بە ناونیشانی "ساباتی خۆشەویستی" بڵاوکردووەتەوە، لە
ساڵی ٢٠١٨ خوێندنی تەکنیکی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەواوکردووە، ئەندامی
دەستەی نوسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆ ئەدەبی بووە، چەندین بەرهەمی چاپکراوی هەیە
وەک "لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، دەرچوون لە سوڕی نووسین، بنەچەی سەوسەن،
عەتری ئەو ئاشقانەی مردن، ئارامبە هاملێت لەگەڵ شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە".

ئ.ل