هەنگی دونیا یەکێکە لە میوە دەوڵەمەندەکان بە
ماددە خۆراکییە گرنگەکان کە کۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت و ئەگەری تووشبوون بە
نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەك شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە
گرنگترین سوودەکانی هەنگی دونیا کردوە کە دیارترینیان ئەمانەن:
١. پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزکردنی بینین
و خۆپاراستن له شه‌وکوێری و نه‌خۆشی پوکانه‌وه‌ی هه‌ندێک خانه‌ی بیلبیله‌ی چاو له
به‌ساڵاچووه‌کان دا چونکه دوڵەمەندە بە ڤیتامین ( A ) .
۲. خۆپاراستن له نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ
و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له
خوێن دا.
۳. به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش .
٤ .
چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له
مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
٥ .
یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی
بەهۆی کاراکردنی پڕۆژەی میتابۆلیزمی جەستە.
٦ . یارمەتی خۆپاراستن لە
تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم ، هەروەها
یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرەیخوێن.
٧ . پاراستنی ته‌ندروستی
پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و ڕێگری کردن لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو و
بەهێزکردنی مووەکانی قژ .
٨ .
خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک .
٩ . یارەمەتی خۆپاراستن له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه به هۆی دەوڵەمەندی بە ماددە دژە ئۆکسانەکانەوە .