بەپێی رەنگەکەی بزانە ئەو گوڵەی بۆت دێت چ مانایەکی هەیە

PM:08:49:16/05/2022

10712 جار خوێندراوەتەوە

رەنگی گوڵەکان ئاماژەی جیاوازییان هەیە لە زانستی دەروونیدا، هەر یەکێکیان ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێك هەست کە دەکرێت لە رێگەی رەنگە جیاوازەکانی گوڵەوە دەرببڕدرێن.

ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە مانای رەنگی هەندێك گوڵەکان کردووە، بەم جۆرە:

رەنگی شین ئاماژەیە بۆ وەفا و پاکی دڵ و رەمزێکە بۆ هەست و سۆز.

رەنگی زەرد، ئاماژەیە بۆ غیرە و ویستی داگیرکاری، هەروەها ئاماژەیە بۆ خۆشی و هیوا و سەرەتای نوێ.

رەنگی سوور، رەمزی خۆشەویستی و رۆمانسییەتە، زیاتر لەناو خۆشەویستەکاندا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

رەنگی مۆر، ئاماژەیە بۆ سەرسامبوون و خۆشەویستی و سەرکەوتن و دەستکەوت، هەروەها رەمزی شاراوەییە.

رەنگی پەمەیی، ئاماژەیە بۆ خۆشەویستییەکی ئارام و رەنگی رۆمانسییەتە و کاریگەریی ئارامکەرەوەی هەیە.

رەنگی پرتەقاڵی، ئاماژەیە بۆ جۆش و پەلەکردن و خەبەرکردنەوەی هەستەکان.

رەنگی سپی، ئاماژەیە بۆ هاوڕێیەتی و هەستی پاك و ساف، هەروەها ئاماژەیە بۆ پاکیی و جوانی.