پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکردووە، مریشکی کوردی بە بەراورد بە مریشکی خواستی زۆری
له‌سه‌ره له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره و له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سوودی زیاتره.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بەمجۆرە سووده ته‌ندروستییه‌کانی
مریشکی کوردی خستووەتە ڕوو:
یەکەم: ڕێژه‌ی چه‌وری و کۆلیسترۆڵی که‌متره، هەر بۆیه بۆ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ
و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره باشتره له‌و مریشکانەی لە
کێڵگە پەلەوەرییەکان بەخێودەکرێن.
دووەم: سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشی پڕۆتینه بۆ به‌هێزکردن و بنیاتنانی ماسولکه‌کان،
بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه و له ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره.
سێیەم: هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تیادا نییە.
چوارەم: ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی
و که‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به تایبه‌ت له خانمان و منداڵان و نه‌خۆشییه
درێژخایه‌نه‌کان.
پێنجەم: بۆ گه‌شه‌ی منداڵ و مێرددمنداڵان بەسوودە، یه‌کێکه له خۆراکه هه‌ره
باشه‌کان، جونکە ئاسان هەرس دەکرێت و ئاسنی بەرزە.
شەشەم: پارێزگاریی دەکات لە ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و ڕێگری‌کردن
له نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه نه‌رمه و سه‌وه‌فان و زوو یه‌کگرتنه‌وه‌ی شکاوی
ئێسک.
حەوتەم: پارێزگاریی لە جوانی پێست و ڕووخسار و هێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی و نه‌هێشتنی
چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.
هەشتەم: زیادکردنی ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی له‌بیرچوونه‌وه
و ڕێگری‌کردن له ئه‌لزه‌هایمه‌ر دەکات.
نۆیەم: یارمەتیدەرە لە به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگریی جەستە.
دەیەم: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک( D/
B1/B2/B3/B6/B12) .
ئەو پسپۆرە ئاشکرایکردووە، زیادەڕەوی لە
خواردنیدا نەکرێت و باشترە بە کوڵاوی یان برژاوی بخورێت، لەگەڵ ئەوەشدا
ئەم کەسانە نابێت مریشکی کوردی بخۆن یان زیادەخۆری تێدا بکەن:
یەکەم: ئە وکەسانەی نەخۆشی دەردەشایان هەیە
" دا الملوک".
دووەم: ئەو
کەسانەی نه‌خۆشی ( Phenylketonuria
(PKU) ) کە نەخۆشییەکی
بۆماوەییە و کاریگەریی لەسەر ئاستی ژیریی دەبێت.
سێیەم: ئه‌و که‌سانه‌ی
غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت، سستی مامناوه‌ند و زۆری گورچیله‌یان هەیە.
چوارەم: ئەوانەی هەستیارییان به گۆشتی مریشک هەیە.
ئ.ل