هاوسەری ئیبراهیم خەیات کۆچی دوایی کرد

PM:10:25:14/05/2022

8928 جار خوێندراوەتەوە

نەسرین عومەر ئیسماعیل هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو ئیبراهیم خەیات کۆچی دوایی کرد.

نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەکردوە، "دڵگرانم بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەسرین عمر اسماعیل) خێزانی ھونەرمەندی کۆچکردوو (ئیبراھیم خەیات) دایکی ھونەرمەندان (گۆران و ژیان و جیھان و سۆران و کیژان ) ی ئیبراھیم خەیات".

ئاماژەی بەوەشداوە، "سبەینێ ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ پرسەی ژنان و پیاوان لەمزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی )ـیە ، ڕۆحی شاد بێت و ئارامی بۆ ھەموو لایەک".

May be an image of 1 person