زەعفەران یەکێکە لەو بەهاراتانەی
تام و چێژێکی تایبەت بە خواردنەکان دەدات، هەروەها دەتوانرێت برنج بە زەعفەران و
مریشکی برژاو ئامادەبکەیت، ئێمەش شێوازی ئامادەکردنەکەیت پێ دەڵێین.
کەرەستەکان
- مریشکێک
- یەک گێزەر
- یەک بیبەری
رەنگاوڕەنگ
- یەک پیاز
- بادەم
- سۆسی تەماتە
- کەوچکێکی
چا زەعفەران
- یەک کەوچکی
چا خوێ یان دەتوانی زیاتر بەپێی ویستی خۆت
- کەوچکێکی
چا بەهارات
- دوو کوپ
برنج
- رۆنەکەرە
چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی
سەرەتا مریشکەکە بشۆرەوە و
بە رۆنەکەرە چەور بکە و لە فڕندا بیبرژێنە، دواتر کەرەستەکانی دیکە تێکەڵ بکە و لە
رۆندا سووری بکەرەوە، پاشان برنجەکە لێبنێ هەر وەک برنجی ئاسایی دیکە، زەعفەرانەکە
بکەرە ئاوی گەرمە و بەسەر برنجەکەیدا بکە، دواتر برنج کە کوڵا لەگەڵ مریشکەکەدا
دوای برژاندنی لە قاپێکدا دایبنێی و کەرەستەکانی دیکەش کە سوورت کردوونەتەوە وەک
جوانکارییەک بەکاری بهێنە، بەم شێوازە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشیی بکەیت.
ر.ئ