شفتەی قەرنابیت یەکێکە لە جۆرە جیاوازەکانی
شفتە کە سوودێکی زۆری هەیە و گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە گۆشت ناخۆن یاخود ئارەزووی
ناکەن.
لاپەڕەی "خواردن دروستکردن" لە
فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
قەرنابیت
خوێ
ئاو
مەعدەنوس
پیاز
شویت
یەك هێلکە
شێوازی
ئامادەکردنەکەی:
قەرنابیتەکە پارچە پارچە دەکەین لەناو تۆزەک خوێ
و ئاو دەکوڵێنین.
دواتر دەیپاڵێوین چونکە نابێت هیچ ئاوی پێوە بمینێت.
ئینجا هەندێک شویت و مەعدنوس و پیازی وردکراو لەگەڵ
هێلکەیەک تێکەڵی دەکەین، وەک شفتە لەناو دەستمان پانی دەکەینەوە لەناو ئارد، دوای
ئەوە دەبێت بیخەینە هێلکەی شڵەقاوەوە و دواتر دەیکەینە ووردە نان ( بقسماط)ەوە ئینجا
لەناو زەیتێکی کەم سوری دەکەینەوە.