شێوەی دەموچاوت چی لە بارەی کەسایەتیتەوە دەردەخات؟

PM:07:56:10/05/2022

39172 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ئەو کەسانەی شێوەی روخساریان چوارگۆشەییە زیاتر وەک کەسانێکی شەڕەنگێز و دەردەکەون، بەبەراورد بەو کەسانەی روخساریان هێلکەییە.

توێژەرانی زانکۆی نیو ساوس ویڵز لە ئوستڕاڵیا پێوانەی روخساری زیاتر لە ١٧ هەزار وێنەی پاسەپۆرتی نێر و مێیان کردووە، پێش ئەوەی لەسەر بنەمای شەڕەنگێزی پێوانە بکرێن.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی شێوەی روخساریان چوارگۆشەیە زیاتر شەڕەنگێز دیارن بە بەراورد بەو کەسانەی شێوەی روخساریان هێلکەییە.

بەپێی توێژەران پیاوان زیاتر لە خانمان خاوەنی روخساری چوارگۆشەین و رەفتاری شەڕەنگێز و توندیان هەیە و هەندێک کات لە ماڵەوە توندوتیژن و سامیان هەیە، هەروەک لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیدا هاتووە.

ئ.ل