سەرەتا پێویستە
هۆکارەکانی کۆبووونەوەی چەوری ورگ و جۆری ورگ دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت
بە گوێرەی توانا دواتر رێجیمێك پەیڕەو بکرێت.
دکتۆر کامهران
رسوڵ ژاژڵهیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە شێوازێکی رێجیمی دابەزاندنی ورگ
کردووە بەم جۆرە
-یهکهم ڕۆژ :
بەيانى :
یەك هێلکهی کوڵاو
و سێ دەنک زەیتوون و یەك
کوپ چای سەوز یان قاوەی سەوز.
نيوەرۆ:
سێ شیش سنگی مریشکی برژاو +
دوو شیش تەماتەی برژاو + یەك قاپ زهڵاته
ئێوارە :
یەک قاپ لۆبیای
کوڵاو + تهماتهی کاڵ
کاتژمێر نۆی شەو :
کوپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
دووهم ڕۆژ :
بەيانى :
یەك قاپ ماستی کەم
چەوری + سێ دهنک زهیتوون + یەك کوپ چای سەوزیان قاوەی سەوز.
نيوەرۆ:
۱۰۰ گرام گۆشتی سوورکراوە بە چەورییەکەی خۆی یان زەیتی کەتان + یهک قاپ
زهڵاته.
ئێوارە :
یەک قاپ زەڵاتەی گەورە + یەك کوپ چای سەوز یان قاوەی سەوز.
کاتژمێر نۆی شەو :
کوپێک چای گوڵەبەیبوون
یان ڕازیانە.
سێهم ڕۆژ :
بەيانى :
دوو پەنیری کرافتی سێگۆشە + سێ دهنک زهیتوون +
کوپێك چای سەوز یان قاوەی سەوز.
نيوەرۆ:
دوو شیش گۆشتی
برژاو + یهک قاپ زهڵاته + بیبەری تون و ئاوی لێمۆ.
ئێوارە :
یەک قاپ فاسۆلیای
سەوز + کاهوو + یەك کوپ چای سەوز یان قاوەی
سەوز.
کاتژمێر نۆی شەو :
کوپێک چای گوڵەبەیبوون
یان ڕازیانە.
چوارهم ڕۆژ :
بەيانى :
چوار گوێز+ یەك
کەوچک زەیتی زەیتون+ یەك کوپ چای سەوز یان قاوەی سەوز.
نيوەرۆ:
چارەکێك مریشکی
برژاو+ یهک قاپ زهڵاته.
ئێوارە :
یەک قاپ ماست + شویت + کاهوو
کاتژمێر نۆی شەو :
کوپێک چای گوڵەبەیبوون
یان ڕازیانە
پێنجهم ڕۆژ :
بەيانى :
سێ دهنک زهیتون
+ یەك هێلکەی کوڵاو + یەك کوپ چای سەوز یان قاوەی سەوز
نيوەرۆ:
سێ شیش گۆشتی برژاو + دوو شیش تەماتەی برژاو + قاپێک
زەڵاتە
کاتژمێر نۆی شەو :
کوپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
ئێوارە :
یەک قاپ ماست + شویت + خەیار
شهشهم ڕۆژ :
بەيانى :
نیو پیاڵە بادەم
+ سێ دهنک زهیتون + یەك کوپ چا یان قاوەی سەوز
نيوەرۆ:
یەك ماسی برژاو
+ زەڵاتە
ئێوارە :
یەك قاپ لۆبیای
سەوز + زەڵاتە
کاتژمێر نۆی شەو :
کوپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
حهوتهم ڕۆژ :
بەيانى :
قاپێک ماستی مەڕبێ سەرتوێژ + سێ دهنک زهیتوون +
کوپێك چا یان قاوەی سەوز
نيوەرۆ :
چوار شیش سینگی
مریشکی برژاو + دوو شیش تەماتەی برژاو + یهک قاپ زهڵاته یا کاهوو
ئێوارە :
یەك قاپ زهڵاتهی
گەورە و یەک قاپ پاقلەی کوڵاو
کاتژمێر نۆی شەو :
کوپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
لە نێوان ژەمەکان دەتوانرێت یەک پەرداخ میوەی ڕێگەپێدراو بخورێت
کە بریتین لە بلۆبێری، شلیک، ئەڤۆگادۆ، هەرمێ، کێوی، سێوی سەوز، هەنار، ڕۆژی
دووجار یان یەک بۆ دوو پیاڵە بادەم یان دەنکە کولەکە یان گوڵەبەڕۆژه یان سەوزەی وەک کاهوو و خەیار.
وەرزشکردن ڕۆژانە
بۆ ماوەی کاتژمێرێك یان زیاتر بەڵام پێویستە بەتەنها وەرزشی ورگ نەکرێت بەڵکو وەرزشی
تریش بکرێت.
زوو نووستن و
زوو هەستان خاڵی سەرەکی نەهێشتنی ورگ و دروست نەبوونەوەیەتی .
وەرگرتنی تەواوکەری خۆراکی وەک ئۆمێگا سێ و ڤیتامین دی ئەگەر پێویست بکات.
خواردنەوەی بڕی
پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم هەر کاتژمێرێك و پەرداخێک .
دوورکەوتنەوە لە
خواردنی شەکری سپی و شیرینی و ئیشی هەویر و خواردنەوە گازی و وزەبەخش و کحوولیەکان .
خواردنەوەی چا و
قاوەی سەوز یان ڕەش ڕێگە پێدراوە بە بڕی سێ بۆ چوار کوپ ڕۆژانە بەڵام بێ شەکری سپی،
ئەکرێت شەکری ستێڤیا یان حەبی شیرینکردنەوە بەکاربێت.