بۆ ئەوانەی ئارەزووی
پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە
پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەمرۆ هەرچییەک بکەیت لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، یان ئەوەتا لە
ئیشەکەتدا بێت یان لە رووی سۆزدارییەوە بێت، بەخت یاوەرت دەبێت و بە بەهێزی پاڵپشتیت
دەکات.
گا 20/4 - 20/5
هێمنی و پلان دانان بۆ داهاتوو بنەمای سەرکەوتنە، پشتیان پێ ببەستە
بۆ رێگە راستەکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەدا بەبارێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبیت و پشتگوێی
دەخەیت.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ نازانیت ئاڕاستەکەت کوێ دەبێت و چی دەکەیت، زۆر شت لە چواردەورت
روودەدەن، ئەمەش وات لێ دەکات هەست بە بێزاری و سەرلێشێواوی بکەیت بەتایبەت بە
نیوەڕۆدا.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ئەم ماوەیە چالاک دەبیت بەهۆی بوونی خۆشەویستەکەت لە تەنیشتەوە، بیرۆکەی
نوێت بۆ دێت، لەڕووی داراییشەوە تۆ لەبەردەم هەندێک رێگەدایت، بۆیە بە جوان بیر لە
بڕیارەکانت بکەرەوە.
شێر 23/7 - 22/8
ئەمرۆ بارای دارایت باشتر دەبێت دوای ئەو بارودۆخە ناخۆشانەی بەسەرت
هاتووە لە پڕۆژەکەدا، گۆڕانکاری زۆر گەورە
روودەدەن لە پەیوەندییەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەدا.
فەریك 23/8 - 22/9
لەوانەیە بەپرسیارێتی ئیشەکانت دوودڵی و نیگەرانیت بۆ دروست بکات
ئەمڕۆ، دەبێت ئاگاداری هەموو بەربەستەکان بیت، شتەکان ئاشکرا دەبن، بەهێزبە و
هەوڵبدە لەو تەنگەژەیە خۆت دەربازبکەیت.
تەرازوو 23/9 -
22/10
دوودڵ مەبە لەوەی جارێکی دیکە پلان بۆ ژیانت دابنێیتەوە، گۆڕاکارییەکە
لەوانەیە تۆقێنەر بێت لەسەرەتاوە، بەڵام هانت دەدات بۆ پەرەسەند و چوون بۆ پێشەوە.
دووپشك 23/
10-21/11
هەوڵدەدەیت خۆت لە مەسەلەی سۆزداری و رۆمانسی دوور بخەیتەوە، بەڵام
یادەورییەکان کە لەگەڵ هەندێک کەسدا بەسەرت بردووە ئەمرۆ وازت لێناهێنن.
كەوان 22/11 -
21/12
خۆشەویستی نوێ بەتەواوەتی ئەمڕۆ سەرقاڵت دەکات ، تۆ ئەم خۆشەویستەت
دەمێکە ناسیوە، بەڵام پەیوەندییەکەتان لە ناکاو لە هاوڕێیەتییەوە بۆ خۆشەویستی
گۆڕاوە.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ ئەو کەشەی تیایدا دەژیت رۆمانسییە، چێژ لە کاتەکەت وەربگرە و
پلانێک دابنێن لەگەڵ خۆشەویسیتەکەدا و تۆزێک لە جەنجاڵی ژیان بچنە دەرەوە، ئەمڕۆ
زۆر حەزت بە خواردن دەبێت و ئارەزووی خواردن دەکرێتەوە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
پەیوەندییەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانتدا زۆر باش دەبێت ئەمڕۆ، رووخساری
کەسەکان فریوت نەدەن لەوانەیە پێچەوانەی شتەکان راست دەربچن.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئەمڕۆ تووشی چەند
هەڵوێستێکی ئابڕووبەر و نامۆ دەبیتەوە، لەوانەیە یەکەم کاردانەوەت شاردنەوەی ئەو
هەڵوێستە بێت لە هاوڕێکانت، لەوانەشە درۆیان لەگەڵدا بکەیت بۆ ئەوەی خۆت لە گفتوگۆکردن
لەو هەڵوێستە لا بدەیت.
ر.ئ