گرنگترین سوودەکانی زەردەچەوە بزانە

PM:10:49:06/05/2022

5320 جار خوێندراوەتەوە

زەردەچەوە بەهاراتێکی دەوڵەمەندە و سوودەکانی زۆرن، خواردنی باشە بۆ جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە مادەی"کەرکەمین" کە دژە ئۆکسیدییە و زۆر خۆراکی سەرسوڕهێنەر بۆ جەستە دابین دەکات.

بەپێی ماڵپەڕێ" THEHEALTHY" زەردەچەوە یەکێکە لەو بەهاراتانەی کە سوودێکی زۆر گرنگی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، لە سوودەکانیشی ئەمانەن:

١. رزگارت دەکات لە کێشی زیادە بەهۆی مادەیەکەوە پێی دەوترێت"کەرکەمین.

٢. ئازاری جومگەکان باشتر دەکات بەهۆی هەبوونی دژە هەوکردنەکانەوە تیایدا.

٣. توێژینەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە، کە زەردەچەوە یارمەتی دەروون دەدات و پەرەی پێدەدات، هەستی خەمۆکی و دوودڵی کەم دەکاتەوە.

٤. بۆ نەخۆشانی شەکرەش باشە، چونکە دەتوانێت ئاستی شەکر لە خوێندا رابگرێت.

ر.ئ