چی روودەدات ئەگەر بە یەکجاری واز لە بەکارهێنانی لفکە بهێنیت؟

PM:07:00:06/05/2022

56768 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە زۆربەمان لفکە بەکاردەهێنین بۆ پاکردنەوەی جەستەمان، بەڵام دەرکەوتووە لفکە ئەوەندەی زیانی هەیە سوودی نییە بۆ جەستە.

ماڵپەڕی " برایت ساید"، لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک لە زیانەکانی بەکارهێنانی لفکەی باس کردووە لە ئەگەری وازهێنان، لێی بەدوور دەبین، کە ئەمانەن:

پێستت کەمتر پەڵە و زپیکەی پێوە دەبێت:

هەرچەنەدە لفکە دەتوانێت خانە مردووەکان لەسەر پێست لێ بکاتەوە و نەرم و پاک دەریبخات، بەڵام لەوانەیە زیانیشی پێ بگەیەنێت، چونکە لفکە زبرە، لەوانەیە لەکاتی لابردنی ئەو خانانەدا لەسەر جەستە، چەندین بەکتریا بچنەناو پێستەکەوە و تووشی هەوکردنی بکەن.

پێست لە هەستتیاری دوور دەخاتەوە:

کاتێک لفکە بەکاردەهێنیت زیان بە پێست دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی سوربوونەوە و تووشکردنی هەستیاری بۆی.

برینەکانی شوێن گوێزان زووتر سارێژدەبن:

تاشینی قاچەکان بە گوێزان ئاسانترین رێگەیە بۆ لێکردنەوەی مووەکان، بەڵام زۆربەی کات تووشی کزانەوەی دەکەن و کاتی زۆر پێ دەچێت بۆ چاک بوونەوە، بۆیە باشترە ئەو کاتانەی مووەکان لادەبەیت لفکە کەمتر بەکاربهێنیت، چونکە لفکە بەکتریای تێدایە دەتوانن زۆر بەئاسانی لە رێگەی برینەکانەوە بچنەناو پێستەوە.

لە هەندێک نیشانەی خراپ بەدوور دەبیت:

حەمام ژینگەیەکی شێداری هەیە، دانانی لفکەش لەوێدا، ژینگەیەکی لەبار دەبێت بۆ بەکتریا زیانبەخشەکان بۆ زیادبوونیان، بەتایبەت بەکتریایەکی زیانبەخش کە بە E. coli ناسراوە و دەبێتەهۆی (ئازاری گەدە، دڵتێكهەڵهاتن، تەنانەت ڕشانەوەش).

ر.ئ