باشترین جۆرەکانی سەوزە و میوە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە

PM:09:06:03/05/2022

6416 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی خۆراک ئاشکرایکردووە، سەوزە و میوەکان دەوڵەمەندن بە گەلێک ماددەی خۆراکی گرنگ، بە خواردنیان هەست بە تێری دەکەیت، بەڵام لە هەمان کاتدا بڕێکی زۆر کالۆریان تێدا نییە  کە یارمەتیدەر دەبن لە دابەزاندنی کێش و ڕێگەگرتن لە قەڵەوی .

کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک نوسیوویەتی، خواردنی سەوزە و میوە لەگەڵ  دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی قاوەیی و پاقلەمەنییەکان و ماسی و شیرەمەنییەکان و گۆشتی بێ چەوری بە سەلامەترین  ڕێگەی زانستی دادەنرێت بۆ ڕزگار بوون لە قەڵەوی و زۆری کێش و خۆپاراستن لە دووبارە قەڵەوبوونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی ڕۆژانە بڕی زۆر لە سەوزە و میوە دەخۆن هەمیشە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکان کەمتر دەبێت وەک نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتە، شێرپەنجە و هتد  .

ئەو پسپۆرە دیارترین سەوزە و میوەکان کە یارمەتیدەرن لە دابەزینی کێش بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: ئەڤوگادۆ

دووەم: سندی

سێیەم: سێو و مزرەسێو

چوارەم: بێرییەکان وەک بلوبێری، شلیک، تووتڕک.

پێنجەم: قۆخ و هەڵوژە و گێلاس و هەرمێ و قەیسی.

شەشەم: کیوی

حەوتەم: سپێناخ 

هەشتەم: بڕۆکلی 

نۆیەم: قەڕنابیت و کەلەرم و کاهوو و کوزەڵە  .

دەیەم: قارچک

یانزدەیەم: بازلایای سەوز و لۆبیا  .

 

ئ.ل