گرنگترین سوودەکانی خواردنی فاسۆلیا

PM:05:21:03/05/2022

9964 جار خوێندراوەتەوە

فاسۆلیا بە باشترین خواردن دادەنرێت بۆ تەندروستی جەستە و بەگوێرەی پسپۆرانی تەندروستیی هەفتە دوو جار فاسۆلیا بخورێت، بۆ ئەوەی جەستە لە رەگەزە خۆراکییەکانی ناوی بێبەش نەبێت.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی بەمجۆرە سوودەکانی خواردنی فاسۆلیای رونکردووەتەوە:

یەكەم: فاسۆلیا پڕە لە ریشاڵ، کە بۆ کرداری هەرس و ئەندامەکانی جەستە بەسوودە.

دووەم: فاسۆلیا بڕێكی كەم نیشاستەی گلیسمیكی تێدایە، كە شەكری خوێن بە نەگۆڕی دەهێڵتەوە وا دەكات ببێتە هۆی نزمبوونەوەی شەكری خوێن.

سێیەم: چەوری و كۆڵیستڕۆڵی زیانبەخش لەناو دەبات، خراپترین جۆری كۆلیسترۆڵ كە ناسراوە بە ئێڵ دی ئێڵ لە دیواری بۆرییەكانی خوێندا كۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گیرانی بۆڕییەكانی خوێن و هەوكردن، ڕیشاڵی تواوە كە فاسۆلیا بڕێكی زۆر بوونی هەیە، لە گەدەدا دەتوێتەوە و ریخۆڵەكان دەیمژن و بەمەش چەوری زیانبەخش لە بۆڕییەكانی خوێن لەناو دەبات.

چوارەم: خۆراكێكی باشە بۆ دڵ، فاسۆلیا سوودیكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ ئەویش بەهۆی ئەو پۆتاسیۆم و كانزایانەی كەلە پێكهاتەكەیدا بوونی هەیە.

پێنجەم: رێگری لە زیادبوونی كێشی جەستە دەكات، خواردنی فاسۆلیا بە بەردەوامی وا دەكات كە بە لەشولارێكی ڕێك بمێننەوە و هەرچی بخۆن ئاساییە ئەگەر هەمیشە فاسۆلیا بخۆن، چونكە بەهۆی ڕیشاڵی زۆر لە پێكهاتەكەیدا ڕێگە لە زیادبوونی كێشەی جەستە دەگرێت، هاوكات ئەوانەشی كە زۆر خۆرن دەتوانن بە فاسۆلیا حەزی زۆر خواردنیان كەم بكەنەوە، چونكە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە و وا دەكات خێرا هەست بە تێربوون بكەن.

شەشەم: كەمخوێنی لەناو دەبات، فاسۆلیا ڕێژەیەكی یەكجار زۆری ئاسن لە پێكهاتەكەیدا هەیە، چارەسەرە بۆ ئەوانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە.

ئ.ل