هونەرمەند نەڤید زەردی
نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "جەژنە" بڵاوکردەوە.
میلۆدی جەژنە لەلایەن
نەڤید زەردی خۆیەوە دانراوە، لە تێکستی مازیار فایەقە، کاری ئەرێنجی لەلایەن کۆستاسەوە
بۆکراوە و لەلایەن شایەن پۆرسادەگییەوە کاری دەرهێنانی بۆکراوە.
لە پێشووتریشدا نەڤید
زەردی ئاماژەی بەوەکردووە، ڤیدیۆکلیپی "جەژنە" گەورەترین پڕۆژەی کلیپی
کوردییە کە تا ئێستا لە کوردستان ئەنجامدرابێت و زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە پێش و پاشی
کامێرادا کاریان بۆکردووە.
نەڤید زەردی گۆرانیبێژی
کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو
ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی کۆمپانیای (NZ Production) بۆ کاری هونەری.