دەرباز یونس: تکای لێدەکەم نە بە باشە نە بەخراپە ناوی من نەهێنێت

PM:08:26:30/04/2022

159368 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێر/ رزگار کۆچەر

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی شاعیر و میدیاکار دەرباز یونس لە ئیڤانای هاوسەری، کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان زۆرترین قسە و باسی بەدواداهات، دەرباز لە رێگەی ئێن ئاڕ تییەوە روونکردنەوە لەبارەی جیابوونەوەکەیان دەدات.

دەرباز لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاندووە، سەرەتا پێش هاوسەرگیرییان پێکەوە دانیشتوون و پێی وتووە "لە شۆکێکم و بەو هۆکارە لە هاوسەری پێشوم جیابوومەتەوە و رێگریم لێدەکات منداڵەکەم ببینم و قسەی لەگەڵدا بکەم، تکایە هەرچییەکت هەیە پێم بڵێ با من لە خۆتەوە بیزانم، ئەگەر قبوڵم نەکرد ئەوا یەکسەر پێتەڵێم کە من و تۆ بەکەڵکی هاوسەرگیریی نایەین، لەو کاتەدا هیچ شتێکی پێنەوتم، بەڵام دوای مانگێک لە هاوسەرگیرییمان لە رێگەی نزیکترین هاوڕێیەوە کۆمەڵێک شتم زانیوە کە پێش هاوسەرگیرییمان کردوویەتی".

دەرباز لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "هەوڵمداوە ئیڤانا خۆی بۆم باس بکات بەڵام پێداگری کرد، کاتێک خۆم پێم وت، ئیڤانا دانی بە راستییەکاندا ناو و پێی وتم بەڵێ راستە بەڵام پێش تۆ بووە، ئەوەشم قبوڵ کرد و بەردەوام بووم لە هاوسەرگیرییەکەمان، بەڵام کاتێک زانیم من بە ئیقامەی ئەوروپا دەگۆرێتەوە، هەر بۆیە پێم وتووە ئەگەر فیزەکەشم بێتەوە من لەگەڵ تۆدا نایەم بۆ سوید".

دەرباز ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەی چوار مانگە خەریکی ناشرینکردنییەتی و دەیەوێت بە گریان سۆزی خەڵک بەلای خۆیدا رابکێشێت، نەیتوانیوە قبوڵی بکات و ئەو قسانەی کردووە.

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی کێشەکانیان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەرباز وتوویەتی "خۆزگە ئەم ئافرەتە هیچی نەوتایە و هەوڵی نەدایە من ناشرین بکات، ژیانم زۆر کردووەتە قوربانی بۆی ناتوانم چیتر ژیانی خۆم لە پێناو ئەو بکەم بە قوربانی.. من غەدرم لێ نەکردووە و ئەمە راستییەکەیە کە کۆمەڵێک شتم زانیوە و هیچ پیاوێک قبوڵی نییە بەڵام من قبوڵم کردووە".

دەرباز لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت "تکای لێدەکەم هەردووکمان هەڵەی کرد منیش هەڵەم کرد، قسەی کرد منیش قسەم کرد، بەڵام تکای لێدەکەم لەمەودوا هیچی تر لەسەر ئەو بابەتە نەڵێت و نوقتەیەکی بۆ دابنێت، هیوای ژیانێکی خۆشی بۆ دەخوازم و سەرکەوتووبێت.. تکای لێدەکەم نە بە باشە نە بەخراپە ناوی من نەهێنێت.. من هەر کەسێک لێم ببپرسێت ئیڤانا دەڵێم نایناسم".

ئ.ل