لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی
گەرما زۆربەی خەڵکی ئارەزووی خواردنەوەکان دەکەن، بەتایبەت شەربەت کە دەتوانرێت لە
ماڵەوە بە میوەکان ئامادەی بکەن، کە تەندروستترە و پارێزگاریی لە فێنککردنەوە و شێدارکردنەوەی
جەستە دەکات.
ماڵپەڕی وەتەن لە بابەتێکی
تایبەت بە خواردندا ئاماژەی بە چۆنێتی ئامادەکردنی شەربەتی هەنار و سێو کردووە.
کەرەستەکانی:
یەک سێوی سور
چوار پارچە سەهۆڵ
یەک هەنار
دوو کەوچک شەکر
کەوچکێک هەنگوینی سپی
ئامادەکردنەکەی:
دەنکی هەنارەکان بکەرە
خەڵاتەوە دوای ئەوەی بوو بە ئاو، ناوکەکەی لێ جیابکەرەوە.
ئاوی هەنارەکە بخەرە سەر
ئاگر تاکو دەکوڵێت، دواتر لەسەر ئاگر دایبگرە و دایبنێ تا سارد دەبێتەوە.
لەدوای ساردبوونەوەی هەنگوین
و شەکر و سێوەکەی تێبکە بەڵام سێوەکە کرابێت بە چەند کەرتێکەوە، دووبارە ئەم گیراوەیە
بخەرەوە سەر ئاگر.
کە گیراوەکە خەستبووەوە
لەسەر ئاگر دایبگرە و بیکەرە ساردکەرەوە.
ئەو کاتەی پێشکەشی دەکەیت
چەند پارچە سەهۆڵێکی تێبکە.