تەها قادر کلیپە جیاوازەکەی بڵاوکردەوە

PM:10:44:08/08/2021

3948 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ تەها قادر کەمێک پێش ئێستا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "بیرتەکەم" بڵاوکردەوە.

"بیرتەکەم" نوێترین کاری هونەریی تەها قادرە کە لە دوای گۆرانی "سێڤا سور" ئەم بەرهەمەی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردووەتەوە، کە هۆنراوەی ڕەنج سەنگاوییە و لاوک دانا کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، لەلایەن ئارام سەردارەوە کاری میکس و ماستەرینگی بۆ بەئەنجام گەیەنراوە، محەمەد باز کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

تەھا قادر خەڵکی شاری سۆرانە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەیەکی کەمە لە بواری ھونەری کوردیدا دەرکەوتووە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.