هۆکار و چارەسەرەکانی هەستکردن بە خەواڵووی لە دوای بەربانگ

PM:06:38:25/04/2022

4412 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە رۆژووەوان لە دوای بەربانگ کردنەوە و خواردنی نانی ئێوارە لە مانگی رەمەزاندا، هەست بە خەواڵووی دەکەن و ئارەزوو دەکەن پاڵبکەون و بخەون، بەبێ ئەویە هەست بکەن ئەم کارە زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا، هۆکارەکانی هەستکردن بە خەواڵووی لە دوای بەربانگ بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: خواردنی بڕێکی زۆر لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کابۆهیدرات و پڕۆتین کە هەستی شەکەتی و خەواڵوویان زیاد دەکات، چونکە جەستە ماددەی سیرپتۆنین زیاتر دەردەدات کە رۆڵی هەیە لە رێکخستنی میزاج و قۆناغەکانی خەو.

دووەم: بڕی ئەو خواردنەی کە لە ژەمی ئێوارەدا دەخورێت، خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراکەکانی نانی ئێوارە هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا و کەمبوونەوەی وزەی جەستە.

سێیەم: کەمخەوی لە شەواندا، هۆکارێکی ترە بۆ هەستکردبن بە شەکەتی و خەواڵووی بە درێژایی رۆژەکە.

ماڵپەڕەکە کۆمەڵێک رێنمایی ئاشکراکردووە کە هەستی خەواڵووی لە دوای بەربانگ و خواردنی نانی ئێوارە ناهێڵێت، ئەوانیش:

یەکەم: ژەمی بەربانگ بکرێت بە دوو بەشەوە بۆ ئەوەی یارمەتی کرداری هەرس بدرێت بە باشی خواردنەکان هەرس بکات، سەرەتا دەنکێک خورما و پەرداخێک ئاو بخۆرەوە، دواتر شۆربا و زەڵاتە، لە خواردن بوەستە و دەست بکە بە نوێژکردن لە دوای ١٥ خولەک خواردنە سەرەکی هەمجۆر بخۆ.

دووەم: لە نانی ئێوارەدا سەوزە بوونی هەبێت هەستی تێری زیاد دەکات و کرداری هەرس باش دەکات.

سێیەم: ناوبەناو ئاو بخورێتەوە، بۆ ئەوەی جەستە وشک نەبێتەوە.

چوارەم: تا ئەو ئاستەی دەتوانیت خۆت لە خواردنی شەکر و نان و شیرینی بەدوربگریت.

پێنجەم: ئەوەی لە هەمووی گرنگترە لە دوای خواردنی نانی بەربانگنەخەویت بۆ ئەوەی هەستی خەواڵوویت زیاتر نەبێت.

شەشەم: خواردنەوە کافایینەکان وەک چا و قاوە یان شیرینی لەدوای خواردنی نانی ئێوارە بخورێن.

ئ.ل