شیرینی هێلانە چۆلەکە جۆرێکی
تری شیرینییە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و کەرەستەی کەمی دەوێت، کابانەکانی ماڵ دەتوانن
بۆ میوانداریی و بۆنەکان لە کەمترین ماوەدا ئامادەی بکەن.
پێداویستییەکان:
نیو کیلۆ شعریەی کونافە
زەیت
بادام یان فستق
شیلەی ئامادەکراو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا کونافەکە پارچەی
بچوکی لێ جیابکەرەوە بە شێوەی هێلانەی چۆلەکە لەناو سینی چەورکراو لوولی بکە و دایبنێ.
بۆ هەر یەکە لە کونافە
لولکراوەکان نیو کەوچکی بچوک زەیتی نەتواوە لەناو بۆشاییەکەیان دابنێ، پاشان فستق یان
بادام لە ناوەکەی یان بۆشاییەکە دابنێ.
بیکە ناو فڕنەوە، بەڵام دەبێت
سەرەتا فڕنەکە گەرمکرابێت و لە ٢٠٠پلەی گەرمی بێت.
لەدوای برژاندنی بە گەرمی
شیلە ساردەکەی بکە بەسەردا و لەگەڵ چا یان قاوە پێشکەشی بکە.
ر.ئ