لە مانگی رەمەزاندا زۆرێک لە خەڵک حەزیان بە سوپ هەیە بۆ ئەویە لە دوای
رۆژوو شکاندن بیخۆن، لەوانەش سوپی جۆیە کە زۆر ئاسان دروست دەکرێت.
پێویستییەکان:
پێنج پەرداخ ئاوی گۆشت
یەک کوپ جۆی پاکراو
چوار دانە گێزەر
بەپێی ئارەزوو خوێ و بیبەری رەش
کەمێک خامە
باشتر وایە جۆکە پێشتر تۆزیک تەڕ بکەین بۆ ئەوەی زووتر بکوڵێت
جۆکە دەکەینە ناو ئاوی ئاوی گۆشت و لێ دەگەڕێین تاوەکو دەكوڵێت، پاشان
گێزەرەکە لە ڕنە دەدەین و تێکەڵی ئاوی گۆشتەکەی دەکەین ئینجا ئارەزوو خوێ و بیبەری
رەشی بەسەردا دەکەین، پاشان دایدەخەین تاوەکو دەکوڵێت و ئینجا دەیخەینە ناو قاپی
سوپ خواردن، ئەو کات تۆزێک خامە دەکەین بەسەریدا و ئامەدە دەبێت بۆ پێشکەشکردن.
ر.ئ