چۆنییەتی ئامادەکردنی محەلەبی

PM:04:00:22/04/2022

18344 جار خوێندراوەتەوە

محەلەبی یەکێکە لە شیرینییە بەتامەکان کە بە ساردی و بە گەرمیش دەخورێت، تام و چێژێکی خۆشی هەیە و با ئاسانی ئامادە دەکرێت.

لاپەڕەی "paymanshouse" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

کەرەستەکان:

چوار پەرداخ شیر

نیو پەرداخ نیشاستە

یەك زەردینەی هیلكە

یەك كەوچكی چیشت کەرە

ڤانێلا

گوڵاو

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

شەكر بەپێی ئارەزوو.

هەموو کەرەستەکان تێکەڵ بکە.

بیخەرە سەر ئاگر و بیکوڵێنە.

دواتر بیخەرە قاپەوە و بەئارەزووی خۆت بیڕازێنەرەوە.