دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی
ریکلامی کۆمپانیایەکی ئایسکرێم لە ئێران دەنگدانەوەیەکی زۆر دروست بوو و ڕەخنەی زۆر
گیرا بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆیەکی نەشیاو بووە و پاشان لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە سڕایەوە
بەهۆی ئەوەی گوایە ئاماژەی " سێکسی "تێدایە.
هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی
سی فارسی باس لەوە دەکات کە میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی ئێران باسیان لەوە کردووە
کە کۆمپانیایەکی بواری ڕیکلام ڤیدیۆیەکی بۆ کۆمپانیایەکی بواری ساردەمەنی دروست
کردووە و بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆکە بە هەموو شێوەیەک دژی بەها کۆمەڵایەتییەکانی ئێران
بووە و بەتەواوی ئیرۆتیک بووە و بەرزکردنەوەی ئایس کرێم بووە بە ناوەڕۆکی سێکسی، هەر
بۆیە لەدوای بڵاوبوونەوەی بە کاتژمێرێک ڤیدیۆکە سڕدرایەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئاژانسی هەواڵی فارس کە
نزیکە لە سوپای پاسداران نوسیویەتی "هەندێک جار کۆمپانیاکان پەنا دەبەنە بەر
بەکارهێنانی ئیرۆتیک و ڕەهەند و گۆشەی سێکسی و بەکارهێنانی جەستەی ئافرەت وەک بابەتێکی
ڕیکلام بۆ ئەوەی پێش کۆمپانیاکانی ڕکابەریان بکەون، ئەمەش ماوەی دوو ساڵ دەبێت لە
ئێران سەریهەڵداوە و پێویستە سنورێکی بۆ دابنرێت" ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرپرسانی
کۆمپانیاکە داوای لێبوردن بکەن بەهۆی بوونی " ژنێک بە ڕواڵەتێکی نەشیاوەوە
".