گرنگی بەکارهێنانی ئەلۆڤێرا بۆ قژ و پێست

PM:07:38:18/04/2022

5316 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنانی ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە چارەسەردا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسری کۆن، ڕەچەڵەکی رووەکەکە دەگەڕێتەوە بۆ باکوری ئەفریقا و باشووری ئەوروپا، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا رووەکەکە لە سەرتاسەری جیهاندا دەچێندرێت.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی healthline، چەند هۆکارێکی سەرەکی هەن کە وادەکەن ئەلۆڤێرا بەکاربهێنیت:
١. پێست دەپارێزێت لە سووتان بەهۆی خۆرەتاوەوە.
٢. پێست دەپارێزێت لە چەوربوون.
٣. چاکبوونەوەی برینەکان خێراتر دەکات.
٤. پێست دەپارێزێت لە چرچبوون.
٥. پەڵەو ڕەشی ڕوخسار لادەبات.
٦. خورانی پێست ناهێڵێت.
٧. یارمەتی چاکبوونەوەی زیپکە دەدات.