کاتێک خواردنەکەت بە هەڵە ئامادە دەکەیت بەم بیرۆکانە چارەسەریان بکە

PM:04:30:18/04/2022

18664 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کات کابەنەکان بەتایبەت تازە کابانەکان لە ئامادەکردنی خواردندا هەڵە دەکەن، وەک لێنانی برنج ئاوی زۆر تێدەکەن و برنجەکە بڵ یان تۆپەڵ دەبێت، دەتوانن سوود لە هەندێک بیرۆکە وەربگرن بۆ چارەسەری هەڵەی ئامادەکردنی خواردنەکان.

ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکدا تایبەت بە خانماندا کۆمەڵێک رێنمایی شێف بەسمە عەبدولەتیفی ئیماراتی خستووەتە ڕوو بۆ جارەسەرکردنی هەڵەی خواردنەکان، ئەوانیش:

یەکەم: خواردنەکەت بەهاراتی زۆر بوو:

هەستکردن بڕی بەهارات بۆ ناو خواردنەکەت زۆرە، نمونە کاری یان زەرەدەچەوە یان بیبەری تون زۆر تێکردووە، ئەوا بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە کەمێک شیر یان ماست بکەرە خواردنەکە و بڕی بەهاراتەکە کەمدەکاتەوە.

دووەم: لەکاتی لێنانی برنج ئاو زۆر تێکردووە:

لەم حاڵەتەدا دەتوانیت بۆ ماوەی پێنج خولەک سەری مەنجەڵەکە هەڵبدەیتەوە، بۆ ئەوەی ئاوە زیادەکە لە ڕێگەی هەڵمکردنەوە دەچێتە دەرەوە، بەو جۆرە برنجەکەت بڵ یان پێکەوە نوساو دەرناچێت.

سێیەم: بۆ کەمکردنەوەی سوێری زۆر لە ئامادەکردنی خواردندا:

لەم حاڵەتەدا چەند قاسێک پەتاتە بخەرە ناو خواردنەکە، بەو جۆرە پەتاتەکە خوێیە زیادەکان هەڵدەمژێت بەبێ ئەوەی زیان بە خواردنەکە بگەیەنێت.

چوارەم: بۆ نەمانی ترشی زۆر خواردن:

کەوچکێک شەکر تێکەڵ بەو سۆسە بکە کە دەیکەیتە خواردنەکەتەوە بەبێ ئەوەی تامی خواردنەکەت تێکبدات ترشییە زۆرەکەی نامێنێت.

پێنجەم: بۆ زوو خاوبوونەوەی گۆشتی بەستوو:

ئەگەر کاتی ئامادەکردنی خواردن کەمە ئەوا گۆشتە بەستووەکە بخەرە قاپێکەوە، لە ناویدا کیوییەک و بڕێک شەکری تێبکە، بەو جۆرە بەخێرایی خاو دەبێتەوە.

ئ.ل