"خۆشەویستی یەک لایەنە" بە ئازارترین
جۆری خۆشەویستی دادەنرێت، لەم جۆرە ئاڵوگۆڕی هەستی دوولایەنەی تێدا نییە، هەر بۆیە
ئەو لایەنەی بەرامبەرەکەی خۆشدەوێت زیاتر هەست بە ئازار و خەم دەکات بەتایبەت کاتێک
دەزانێت بەرامبەرەکەی هەمان هەستی ئەوی نییە.
ماڵپەڕیlovedevaniی ئەمریکی تایبەت بە بابەتی سۆزداریی کۆمەڵێک
ئامۆژگاریی خستووەتە روو بۆ تێپەڕاندنی هەستی خۆشەویستی یەک لایەنە و وازهێنان لەو
هەستە، ئەوانیش:
یەکەم: لەیادکردنی ئەو کەسە وەک خۆشەویست قبوڵ
بکە و راستییەکە نابێت خۆتی لێ گێل بکەیت.
دووەم: هەرگیز سەرزەنشتی خۆت مەکە و ئەوەی
کردووتە هەڵە نییە، بەو جۆرە دەتوانیت بەرامبەرەکەت لەیاد بکەیت.
سێیەم: رێگەیشتوو بە و ئەو هەستەت بۆ کەسێک
بگوازەرەوە کە خۆشیدەوێیت و هەمان هەستی تۆی هەیە.
چوارەم: زیاتر تەرکیز بخەرە سەر داهاتووت، ئەمەش
رێگەیەکە بۆ لەیادکردن و وازهێنان لە هەستی یەک لایەنە، بەو جۆرە ئازارەکەت وردە
وردە تێدەپەڕێت و نامێنێت، لە کۆتاییدا ئامانج بۆ داهاتووت دادەنێیت.
پێنجەم: خۆشەویستەکەت لەیاد بکە و بیخەرە
رابردووەوە، بەو جۆرە بە ئاسانی دەتوانیت لەیادی بکەیت، بەردەوام بە خۆت بڵێ
"تاقیکردنەوەیەکی هەڵە بووە و جگە لە خەم و ئازار هیچم دەست نەکەوتووە".
شەشەم: کار و چالاکی نوێ تاقیبکەرەوە و هەوڵبدە
خۆت بە کارێکەوە سەرقاڵ بکەیت.
حەوتەم: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسەکە لەلای
خۆت مەهێڵە و چیتر سەیری چالاکییەکانی مەکە.
ئ.ل