هۆکاری سووربوونی چاوەکان چییە؟

AM:08:58:14/04/2022

16012 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکی چاو" کاسرین هوانگ" لە چەند توێژینەوەیەکدا جەختی لەسەر چەند هۆکارێک کرد دەرباەری ئەم حاڵەتە تەندروستییە و چەند چارەسەرێکیشی خستۆتەڕوو.

بەگوێرەی ماڵپەڕی " هیڵس لاین" ئەو هۆکارانە کە دەبنە هۆی سوور بوونەوەی چاوەکان ئەمانە دەگرێتەوە:

هەستیاری چاوەکان:

سەیری ڕۆژمێربکە، ئەگەر وەرزی بەهار و پەرینی هەڵاڵە بوو، ئەوا وەڵامەکەت دەست دەکەوێت و دەکرێت چاوەکانت دەست بکەن بە خوران و ئاو لێهاتن.

پچرانی موولوولەکانی خوێن:

زۆرکەس تێبینی ئەمە ناکات و ئەمەش لەکاتی هەستان لەخەو روودەدا و زۆر ورد دەردەکەون لەسەر چاوەکان بەرەو خراپتر دەڕۆن.

دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت؟

نەخێر هەتا ئەو کاتەی کە هەست دەکەێت ئازار هەیە و کاریگەری لەسەر بینین درووست کردووە، دەبێت بە خێرایی سەردانی پزیشک بکرێت، چارەسەرەسەرەکەشی ئەوەیە چاوەڕێ بکەیت چونکە خۆشبەختانە پچڕانی مولوولەکانی خوێن خۆیان چاک دەبنەوە.

وشك بوونەوەی چاوەکان:

دەکرێت هۆکارەکەی بەهۆی زۆر سەیرکردنی شاشەی ئامێرەکان یان کەم خەوی بێت، چارەسەرەکەشی دەکرێت لەڕێگەی قەترەی تایبەتەوە بێت.