لە چ کاتێکی دووگیانیدا سۆنار بکرێت؟

PM:05:37:07/08/2021

8928 جار خوێندراوەتەوە

 

ئەنجامدانی سۆنار لەکاتی دووگیانیدا لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر دەگۆڕێت.

دکتۆر ئاری مەنسور حەسەن، پزیشکی تیشک و سۆنار بەم جۆرە وەڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوەی داوەتەوە:

سۆنار بە لایەنی کەمەوە لەم دوو کاتەیا پێویستە:

یەکەم لە هەفتەی (١١ تا هەفتەی ١٤ (

دووەم لە هەفتەی (٢٢ تا هەفتەی ٢٤(

بۆچی ئەم دوو کاتە؟

ـ لەبەرئەوەی لە هەفتەی (١١ تا هەفتەی ١٤) ، کۆمەڵێک شێواوی هەیە لەو کاتەدا دەستنیشان دەکرێت، وەک دروستنەبوونی ئێسکی سەری کۆرپەلە، شێواوی مل و سەری کۆرپەلە، شێواوی میزاڵدان.

ـ دووەم لەهەفتەی (٢٢ تا هەفتەی ٢٤)، بە شێوەیەکی ورد پشکنین بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستەی کۆرپەلە دەکرێت.

ئەم پشکنینە لە هەموو پشکنینەکان گرنگتر و بەسودتترە، چونکە ئەگەر لە پێش ئەم کاتە، بە تایبەتی لە پێش هەفتەی ١٨، ئەندامەکانی کۆرپەلە لەوە بچوکترە کە بتوانرێت هەموو ئەندامەکان بە ووردی بپشکنرێت، وە دوای هەفتەی ۲٤، بە تایبەتی دوای هەفتەی ٣٠، لەوانەیە شێواوی هەبێت و دەستنیشان (تەشخیس) نەکرێت بە تایبەتی شێواوی پەلەکان، لەبەرئەوەی جێگای کۆرپەلە بچوک دەبێتەوە و سێبەری هەندێک ئەندام ناهێڵێت.