دیارترین سوودەکانی خواردنی شۆربای نیسک لە بەربانگدا

PM:06:25:10/04/2022

4728 جار خوێندراوەتەوە

نیسک یەکێکە لەو خۆراکانەی لە چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگ پێکهاتووە پڕۆتین و ئاسنی تێدایە، هەر بۆیە خواردنی لە نانی ئێوارەی مانگی رەمەزاندا شێداری و وزە بە جەستە دەبەخشێت.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە دیارترین سوودەکانی خواردنی شۆربای نسیک کردووە لە رەمەزاندا:

یەکەم: نیسک بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، کاردەکات بۆ کەمکردنەوە ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن بەشێوەیەکی زۆر و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.

دووەم: دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدراتی بەسوود کە هۆکارە بۆ باشکردنی کرداری هەرس و هاوسەنگکردنی ئاستی شەکری خوێن.

سێیەم: خواردنی نیسک دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی و بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت دەکات و رێگری لە قەڵەوی دەکات.

چوارەم: ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر فلاونیسی تێدایە کە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانە.

پێنجەم: ترشی فۆلیک و مەگنیسۆمی کە خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجینی پێویستە دەدات بە جەستە.

شەشەم: نیسک بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن.

ئ.ل