چۆنیه‌تی ئامادەکردنی ناوساجی

PM:03:02:10/04/2022

23356 جار خوێندراوەتەوە

ناوساجی یەکێکە لەو خوادنانە کوردەوارییانەی خەڵک حەزی لێیەتی و شێوازی دروستکردنی زۆر ئاسانە.

١٠٠٠گرام ئارد، یه‌ك پەرداخ شیری شل، یه‌ك پەرداخ ڕۆن، پێنج کەوچکی بچوک خوێ، دوو كه‌وچکێکی گەورە شەکر، دوو کەوچکی مامناوەند رەشکە، دوو کەوچکی گەورە خەمیرە، ئاوی شلەتێن.

چۆنیه‌تی ئامادەکردنی:

(ئارد، شەکر، ڕەشکە، خەمیرە، خوێ و ڕۆن) و سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ دەکەین، پاشان وردە وردە ئاوی تێدەکەین و ده‌شێلین.

دواتر بەردەوام دەبین لە شێلانی و دوای ئەوەی هەویرەکە جوان خۆی گرت و پێگەیشت، بۆ ماوەی 2 کاتژمێر وازی لێبهێنە یان کەمتر لە جێگایەکی گەرم دایپۆشە تا هەڵدێت.

پاشان هەویرەکە گونک گونک دەکەین و خڕی دەکەینەوە بە دەست، دواتر لە رۆن یان زەیتدا سوری دەکەینەوە، پاشان ئاماده‌ ده‌بێت بۆ خواردن.

ر.ئ