چۆن لە تەمەنی شەش مانگییەوە خواردن بدەین بە منداڵ؟

PM:04:14:07/08/2021

20760 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێك لە دایكان و باوکان هەوڵدەدەن لە دوای شەش مانگییەوە خواردن بدەن بە منداڵەکانیان بەڵام نازانن رێگە دروستەکە چۆنە.

د. پشدەر عه‌بدوڵا ئیسماعیل- پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم بابەتە زۆر وردەکاری تێدایە هەوڵئەدەین بەشێوەیکی ئاسان باسی بکەین، لێره‌دا باسی خواردنی منداڵی شەش مانگ بۆ ۱۲ مانگ ئەکەین، سەرەتا پێویستە ئەم زانیاریانەمان هەبێت:


۱-خواردنی منداڵ دەبێت بە بڕێکی کەم دەست پێ بکەین و ووردە ووردە بڕەکەی زیاد بکەین.

۲-نابێت لە یەک کاتدا بە چەند جۆرە خواردنێک دەست پێ بکەین، سەرەتا بە یەک خواردن دەست پێئەکەین بۆ ٤-۷ رۆژ گەر خواردنەکەی پێ کەوت و هەستاری پێ نەبوو ئەوا جۆرێکی تری خۆراکی بۆ زیاد ئەکاین بۆ ٤-۷ رۆژ گەر پێی هەستار بوو یان هەستت کرد رەتی ئەکاتەوە ئەو جۆرە خوراکەی مەدەرێ، بەوشێوەیە جۆری خواردنی بۆ زیاد ئەکەی هەتا خواردنەکەی ئەبێتە هەمە جۆر.

۳-پێویستە خواردنەکان فرێش و تازە بن.

٤-ئەگەر هەستمان کرد خواردنێک لەسەرەتادا ڕەت ئەکاتەوە ئەبێ زیادکردنی ئەم جۆرە خواردنە دوا بخەین.

۵-ئەگەر هەستمان کرد هەستیارە بە خواردنێک ئەبێ پێی نەدەین. (نیشانەکای هەستاری: هێڵنج و رشانەوەی توش بوو یان سک چوونی توش بوو یان پێستی منداڵەکە سوور بووەوە)

٦- پێویستە خواردنەکە بکرێ بەشیوەی شۆربا ئینجا بەکەوچکی بچووک پێ بدرێت.

۷-نابێ تا تەمەنی ساڵ خوێ بکرێتە خواردنی منداڵەوە

۸-ئاسایە شیرخواردنی منداڵەکە تۆزە تۆزە کەم ببێتەوە چونکە لە بری ئەو بڕە شیرە خواردن ئەخوات.

۹-میوە بە عەسارە ئەبێ بکرێ بە شەربەت تا ئەو تەمەنەی ئەتوانێ قەپی لێ بگرێی و بیجوی و قووتی بات.

۱٠- سەوزەو بابەتەکانی سەوزە ئەبێ جوان بکوڵێ ئینجا بهارێ تا ئەو تەمەنەی مناڵەکە ئەتوانێ قەپ بگرێ و بیجوێ و قووتی بات.

۱۱-دەبێت بە دانشتنەوە خواردن بدرێ بە منداڵ

۱۲-هەتا تەمەنی ۸ مانگی رۆژانە یەک ژەم خواردن لەگەڵ یەک ژەم شەربەتی میوە، لە ۸ بۆ ۱٠ مانگییەوە بیکە بە دوو ژەم خواردن لەگەڵ یەک ژەم میوە.هەر ژەمەی ئەوەنەی بدەرێ کە خواردی واتا کە تێربوو زۆری لێ مەکە تا بخوات. گەر داوای ژەمی تری خواردنی کرد ئاسیە بیدەرێ.

لە تەمەنی ٦ مانگیدا (کە تەمەنی منداڵ بوو بە ٦ مانگ) پێویستە بە شۆربای برنج دەس پێبکەیت (برنجی هاراو)، گەر پێیکەوت شۆربای بۆ دروست بکە لەو خواردنانەی کە لە خوارەوە باسمان کردوە ئەتوانی لەگەڵ برنج تێکەڵی بکەیت، ئەتوانی سریلاکی برنجی بۆ بەکار بهێنی.

لە تەمەنی ۷ مانگیدا مریشک زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی زۆر بچووک.

لە تەمەنی ۸ مانگیدا گۆشتی سوور زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی بچووک هەروەها زەردێنەی هێلکەشی ئەتوانرێ پێی بدرێت، بەهیچ شێوەیەک سپێنەی هێلکە تا ۱ ساڵ نابێت بدرێ بە منداڵ، کاستەریش ئەتوانرێت پێی بدرێت بەمەرجێک شەکری تێ نەکرێت.

لە دوای تەمەنی ۱۰ مانگیەوە ئەتوانی خواردنی ئاسایی زیاد بکەیت بەڵام هەر جارەو خواردنێک پاش دڵنیابوون لە نەبوونی هەستیاری پێی.


بە گشتی ئەو خواردنانەی ئەدرێ بە منداڵ بەپێ تەمەن:


٦ بۆ ۸ مانگ:

۱. سێو

۲.قۆخ

۳.ترێ

٤. ماست

۵.مۆز

٦. هەنجیر

۷.هەرمێ

۸.قەیسی

۹.کولەكە

۱٠. پەتاتە

۱۱.بیبەری شیرین

۱۲.فاسوڵیای تەر

۱۳.قارچک

۱٤. پیاز

۱۵.سیر

۱٦. کێزەر

١٧. ئەڤۆگادۆ


۸ بۆ ۱٠ مانگی:


۱. بروکلی

۲.قەرنابیت

۳.باینجان

٤. شێلم

۵.خەیار

٦. خاس

۷.بامێ،

۸.سپیناخ

۹.تەماتە

۱٠. نیسک

۱۱.شوتی

۱۲.کاڵەک

۱۳.ئەنەناس

۱٤. کێوی

۱۵.گریپ فروت

۱٦. پەنیر

۱۷.زەردێنەی هێلکە

ئەم خواردنانە وەک لە سەرەوە باسمان کرد ئەوەی سەوزەیە ئەبێ بکوڵێ ئینجا بهارێ، ئەوەی میوەیە ئەبێ بە عسارە بکرێ بە شەربەت.