پزیشکێکی پسپۆڕ بەناوی
ئیرینا بێساریفا ئاشكرایکردووە، خواردنەوە گازییە شیرینەکان و ئاوی گازی وێڕای زیانەکانیان،
بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراو زیانی زیاتریان هەیە و نابێت بیخۆنەوە.
ئەو پسپۆڕە ئاشكرایکردوە،
"رێنمایی بە خانمانی دووگیان نادەم کە خواردنەوەی گازی و سۆدا بخۆنەوە، چونکە
ئەم خواردنەوەیە رێگە لە گەشەی کۆرپەکەیان دەگرێت"، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"روسیا تودەی"دا باسکراوە.
ئەو پسپۆڕە رێنمایی
داوە بەوەی رێگە بە منداڵان و کەسە بەساڵاچووەکان نەدرێت کە خواردنەوەی گازی بخۆنەوە،
هەروەها ئەو کەسانەی کە فشاری خوێنیان بەرزە و کێشەی دەمارەکانیان هەیە لەگەڵ ئەوانەی
تووشی شێرپەنجەبوون ئەم خواردنەوانە نەخۆنەوە.
هەروەها وتویەتی،
"ترشی فۆسفۆریك کە لەم خواردنەوانەدا هەیە، زیان بە مینای ددانەکان دەگەیەنێت
و ترشی گەدە زیاتر دەکات، بۆیە ئەو کەسانەی کە کێشە لە کۆئەندامی هەرسیاندا هەیە و
برینی گەدە و قۆڵۆنیان هەیە باشتروایە نەیخۆنەوە، چونکە ئەو ترشە کاریگەری نەرێنی
دەبێت لەسەر مژینی کالسیۆم و ناهێڵێت بگات بە ئێسکەپەیکەر".
ئەوەشی روونکردووەتەوە،
ئەم خواردنەوەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی تینوێتی و وشكبوونەوەی دەم، ئەمەش وادەکات
ئاوێکی زۆر بخۆنەوە و قورسایی لەسەر گورچیلە زیاتر ببێت.