چۆنییەتی ئامادەکردنی شیرینی بامێ

PM:02:47:07/04/2022

16228 جار خوێندراوەتەوە

شیرینی بامێ یەکێکە لە شیرینییە بەتام و چێژەکان کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا.

لاپەڕەی " Kurd Chef - خواردن و شیرینیەکانی مهاباد" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

دوو پەرداخ ئارد

دوو کەوچک نشاستە

دوو پەرداخ ئاو

دوو کەوچک زەیت

دوو کەوچک شیلە یان شەکر

پروشێک خوێ

کیسێک پیکن پاودەر

کیسێک ڤانێلا

چۆنێتی دروستکردنەکەی:

سەرەتا دوو پەرداخە ئاوەکە بخەسەر ئاگر تا بەباشی گەرم دەبێت لەسەر ئاگرەکە دایگرە و هەر بە گەرمی ئاردەکە و نیشاستە و هەموو کەرەستەکانی تێبکە، مەهێڵە ببێت بەگرێ با هەویرێکی ساف بێت بە کەوچک یان بە دەست بە گەرمی بیشێلە.

دواتر دایبنێ تا بە تەواوی سارد دەبێتەوە و هیچ گەرمیەکی نامێنێت.

دواتر بیکەرە ناوکیسی شیرینی دروستکردن و ڕۆنی بۆبخەسەر، با ڕۆنی زۆربێت بە چ قیاسێک ئەتەوێت بامێکە ببڕە بە مقەست و زوو زوو مەقەستەکە بکە بەڕۆنەکەدا با هەویری پێوە نەنوسێت.

سەرەتا ئاگرەکەی کزبکە دواتر ئاگرەکەی زیادبکە با ورد نەبێت ئەگەر کێشە لە هەویرەکەتدا هەبوو تۆزێک نیشاستەی پێوەبکە و بیشێلە و ئاگرەکەی زۆرئەساسە بۆئەوەی بامێکە تێک نەچێت.

بۆئەوەی خرمەی بێتو ڕەقبێت ئەبێ دووجار سوری بکەیتەوە و شیلەکەی خەست بێت.

جاری یەکەم سووری کەرەوە و ساردبوویەوە جاری دووەمیش سووری کەرەوە.

بۆشیلەکەی

دوو پەرداخ شەکر

یەك پەرداخ ئاو

حێل، دارچینی، ئاوی ڕوبعێک لیمۆ

کە کوڵا شیلەکە لیمۆکەی بۆزیادبکە.

لەسەرئاگربێت تابەدڵی خۆت خەست ئەبێتەوە بەڵام کاتی زۆری ناوێت.