پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:48:07/08/2021

34536 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

بە پەرۆش و گەشبینیت و دەتەوێت بەردەوام بەوشێوەیە بیت و ئەمەش شتێکی باشە، لەگەڵ هاوڕێیەکتا پلانی چوونە دەرەوە دابنێ لە دوای تەواو بوونی کارەکەت، گرنگی بە تەندروستیت بدە و ژەمەکان لەکاتی خۆیدا بخۆ.

گا 20/4 - 20/5

جیابوونەوەیەکی کاتی لە خۆشەویستەکەت ناڕەحەتت دەکات، هەوڵی ئەوە دەدەیت پەیوەندی بە چەند هاوڕێیەکتەوە بکەیت، بەڵام زۆربەیان سەرقاڵی کارن و کاتی یەکتربینینیان نیە، نیگەران مەبە لە کۆتاییدا هاوڕێیەکت وەڵامی پەیوەندیەکەت دەداتەوە و پێکەوە چالاکیەک ئەنجام دەدەن.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ هاوژینەکەت رووبەڕوی قەیرانێک دەبێتەوە، بەڵام پێت ناڵێت و مامەڵەکردن لەگەڵی ئاسان نابێت، نیگەران مەبە چونکە ئەم قەیرانە پەیوەندی بە تۆوە نیە، بۆیە باشترە هێمن بیت لەگەڵیدا و وازی لێبهێنیت بە تەنیا چارەسەری بکات.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

چەند رۆژێکە کارەکانی ناوماڵەوەت دواخستووە، کاتی ئەوەیە تەواویان بکەیت و وزە و پەرۆشی پێویستت هەیە و دەتوانیت بەبێ ماندوو بوون تەواویان بکەیت، گرنگی بە وردەکاری بچووک مەدە، سەرەکیترین شتی ناوماڵەکەت پاکوخاوێنیەتی.

شێر 23/7 - 22/8

لەوانەیە هەندێک کێشەی خێزانی بێتە پێشت و لە کارەکەت زیاتر هیلاک ببیت، بەڵام بەهۆی کارکردنی زۆرەوە بەرەپێش چوونی بەرچاو بەدی دەکەیت.

فەریك 23/8 - 22/9

هەلی نوێ و کاری جیاواز تاقی بکەرەوە و لە ڕۆتینی ڕۆژانەت دەربچۆ،لەگەڵیشیا چاوەڕوانی ڕووداوی چاوەڕوان نەکراویش بە

تەرازوو 23/9 - 22/10

هەوڵی باشتر کردنی پەیوەندییەکەت بدە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چاویشت لەسەر ئەو کارانەت بێت کە دەیکەیت و تواناکانت بەتەواوەتی دەربخە.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ تەرخان بکە بۆ فێربوونی شتێکی نوێ یان بیکەرە دەستپێکی فێربوونی زمانێک کە ماوەیەکە حەز بە فێربوونی دەکەیت، هەستەکانت بە بەرزی و نزمیدا تێدەپەڕن بۆیە پشوو بدە.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ هەوڵ مەدە رۆڵی سەرکردە و پێشڕەو ببینیت، وریابە رەنگە هەندێک کەس بە رقەوە یان بە توڕەییەوە مامەڵەت لەگەڵ بکەن، ئارامی خۆت لە دەست مەدە و گرنگی بە وزەی ناوەکیت بدە، ئاگاداری تەندروستیت بە و زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چادا مەکە.

گیسك 22/12 - 19/1

رەنگە ئەمڕۆ نامە و پەیوەندی تەلەفونی ئەو کەسەی تۆ مەبەستە پێتنەگات و هۆکارەکەی نەزانراوە، ئەمە مانای ئەوە نیە پلانەکانت شکستیان هێناوە، بەڵکو وەک دەرفەتێک تەماشای بکە بۆ دووبارە خۆرێکخستنەوە و خۆ پەروەردەکردن لەو بوارەی کە دەتەوێت تیایدا جێ پەنجەت دیار بێت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەگەر چەند هەنگاوێکی دروست نەنێیت ئەمڕۆ سوود لە هیچ نابینیت، رەنگە چەند کێشەیەکی تەکنیکیت بۆ دروست ببێت لە کاتی کارەکەتدا بەڵام بە یارمەتی هاوپیشەکەت دەتوانیت چارەسەری بکەیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ رەنگە هەست بە خاو بوونەوە و چوونە دواوە بکەیت، نیگەرانیت و دەتەوێت لە ماڵ دەرچیت و بچیتە سەر کارەکەت، تەنها پێویستیت بەوەیە کەمێک لە هەڵگرتنی بەرپسیارێتی دوورکەویتەوە و پشوویەک بەخۆت بدەیت.