چۆنییەتی ئامادەکردنی شیرینی شەعرییە

PM:03:15:05/04/2022

4016 جار خوێندراوەتەوە

لە مانگی رەمەزاندا کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی شیریینییە جیاوازەکان دەکەن لە ژەمی ئێواراندا، شیرینی شەعرییە یان "مبرومە"ش یەکێکە لەو شیرینیانە کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە و بە چەند هەنگاوێکی ئاسان دروستدەکرێت.

پێداویستییەکان:

یەك زەرف شەعریە

یەك قوتو شیری خەست

دوو کەوچک کەرە

یەك کوپ فستق

سێ کەوچک شیلە

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

لە تاوەیەکدا کەرەکە دەتوێنیتەوە و شەعریەکە ورد دەکەیت لە کەرەکەدا سوری دەکەیتەوە، شیری خەستەکەی بەسەردا دەکەیت کەمێک تێکی دەدەیت و دەیکەتە سەر پارچە کاغەزی کێک یان ئەلەمنیۆم و کەمێک پانی دەکەیتەوە.

فستقەکە لەگەڵ سێ کەوچک شیلە تێکەڵ دەکەیت، ئەمە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی فستقەکان بەیەکەوە بنوسێن لەکاتی پارچەکردنی لێک نەبێتەوە.

فستقەکان دەیکەینە سەر شعریەکە و لولی دەدەیت بە کاغەزەکەوە دەکەیتە ناو بەفرگرەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.

ئینجا دەریدەهێنیت و دەیبریتەوە و پێشکەشی دەکەیت.