ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن ئارەزووی
خواردنەوەی شەربەت و خواردنەوەی فێنك دەکات بۆئەوەی هەست بە حەوانەوە بکات، چونکە
بەدرێژایی رۆژ تینووی دەبێت و گەرمای دەبێت.
ماڵپەڕی "العین الاخباریە" بۆ
ئەم مەبەستە ئاماژەی بە باشترین ئەو خواردنەوانە کردووە کە دەتوانن لە مانگی رەمەزاندا
بیخۆنەوە چونکە وێرای تامەکەیان سوودێکی زۆریان هەیە، بەم جۆرە:
کوچەرات یان چای سوور " الكركديه":
یەکێکە لە خواردنەوە باشەکان کە دەتوانیت
لە مانگی رەمەزاندا بیخۆیتەوە، چونکە فشاری خوێن دادەبەزێنێت و هانی میز دەدات، هەروەها
خانەکانی خوێن و سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، و کۆئەندامی هەرس دەپارێزێت.
دوو کوپ کوچەرات
لیترێك ئاو
بڕێك شەکر بەپێی ئارەزوو
گەڵاکانی کوچەرات بکەرە ئاوەوە و بۆماوەی
سێ کاتژمێر لە ئاوا بیهێڵەرەوە، دواتر بیپاڵێوە و ئەگەر ئارەزوو دەکەیت کەمێك شەکری
تێبکە.
ئینجا بیکەرە ساردکەرەوە و دواتر بیخۆرەوە.
قەیسی:
لە باوترین خواردنەوەکانە لە مانگی رەمەزاندا،
کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەکو A، Bو C و ئاسن، کە یارمەتیدەرە
بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگری و باشتربوونی خوێن و کەمبوونەوەی تینوێتی لەماوەی بەڕۆژووبووندا.
قەیسییەکە بۆماوەی رۆژێك بکەرە ئاو
دواتر لەگەڵ ئاوەکەی خۆیدا تێکەڵی بکە
تا دەتوێتەوە ئینجا بیپاڵێوە، ئەگەر ئارەزووت کرد شەکری تێبکە.
تەمەرهیندی
شەربەتی تەمەرهیندی یەکێکە لە خواردنەوە
باوەکان لە مانگی رەمەزاندا کە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، جەستە لە
وشکبوونەوە دەپارێزێت، چەندین سوودی گرنگی هەیە لەوانە چارەسەری قەبزی و خراپی کاری
هەناو، باشترکردنی تەندروستی دڵ و پاراستنی دەم و پوك لە هەوکردن.
کوپێك تەمەرهیندی لەتکراو
کەوچكێک ئاوی گوڵ
هەشت کوپ ئاو
شەکرە بەپێی ئارەزوو
تەمەرهیندییەکە بکەرە ئاو، دواتر بیکەرە
دەفرێکەوە و بیکەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت.
دایبنێ تا سارد دەبێتەوە، ئینجا بیکەرە
بەفرگرەوە بۆماوەی سێ کاتژمێر.
تەمەرهیندییەکە بپاڵێوە تا هەموو توێکڵ
و ناوکەکەی لێ جیاببێتەوە.
ئاوی گو و شەکرەکەی تێبکە و بیکەرە بەفرگرەوە
تا ئەو کاتەی پێشکەشی دەکەیت.
ر.ئ