لە یەکەم ئێوارەی رەمەزاندا چی بخۆیت باشە؟

PM:06:20:02/04/2022

3584 جار خوێندراوەتەوە

خووی هەڵەی خواردن لە مانگی رەمەزاندا کاریگەریی گەورەی لەسەر تەندروستی دەبێت، بۆیە دەبێت لە ئێوارەی رەمەزاندا و بەتایبەت لە ئێوارەکانی یەکەمدا پێویستە خواردنی تەندروست و باش بخۆن.

ماڵپەڕی " clevelandclinic" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە باشترین خواردنەکان کردووە بۆ ژەمی یەکەم ئێوارەی رەمەزان و ئێوارەکانی دیکە، بەم جۆرە:

خورما:

یەکێكە لە باشترین خواردنەکان بۆ رۆژووشکاندن، چونکە کالۆری بەرزە بۆیە وزە بە جەستە دەدات، سیستمی بەرگری ئامادە دەکات بۆ پێشوازی لە خواردنەکان، پێکهاتەی خۆراکی باش دەدات بە جەستە.

سوپ:

دوای خورما سوپ یان شۆربا باشترین خواردنە، چونکە شلەی پێویست بە جەستە دەدات و گەدە بۆ هەرسکردن ئامادە دەکات.

زەڵاتە:

جۆرە جیاوازەکانی زەڵاتە گونجاون بۆ مانگی رەمەزان، بەتایبەت ئەوانەی کە دەوڵەمەندن بە سەوزەواتی گەڵایی، چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و ئاو کە جەستە پێویستی پێیەتی.

ژەمی سەرەکی:

گرنگە ژەمی سەرەکی رەمەزان دەوڵەمەند بێت بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان، وەك کاربۆهیدرات، پرۆتین و سەوزەوات، بۆیە باشتروایە لە یەکەم ئێوارەی رەمەزاندا گۆشتی کەم چەوری و سەوزەوات و برنج بخورێت.