لوقمەقزی بەیەکێک لە شیرینیە خۆشەکان دادەنرێت کە لە مانگی پیرۆزی
رەمەزاندا دەخورێت بەشێوازێکی تایبەت دروست دروست دەکرێت.
پێكهاته‌كانی هه‌ویره‌كه:
1-كوپێك ئارد.
2-كوپێك شیری گیراوە.
3-دوو كەوچكی چێشت نیشاستە.
4-دوو كەوچكی بچوك شەكر.
5-یەك كەوچكی چا خومرە .
6-كەمێك خوێ.
پێكهاته‌كانی شیله:
دوو كوپ شه‌كر، كوپێك ئاو، ڤانێلا، كه‌مێك ئاوی لیمۆ.
ئاماده‌كردنی شیله‌كه: ئاو وشه‌كره‌كه تێكەڵاو بكە و بیخەرە سەر ئاگر و تێكیبدە تا شه‌كره‌كه به‌جوانی هه‌مووی بتوێته‌وه،
پاشان ڤانێلا و ئاوی لێمۆكه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌یت و تێكی ده‌ده‌یت تا خه‌ست ببێت و
به جێده‌هێلیت تا سارد ده‌بێته‌وه.
رێگای دروستكردنی هەویرەكە :
هه‌ویره‌كه به‌جوانی بیشێله و به‌جێبهێله تاوه‌كو هه‌ویره‌كه بڵق ده‌دات.
زه‌یته‌كه له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند گه‌رمكه‌ره‌وه، پاشان بۆ تاقیكردنه‌وه
كه‌مێك له هه‌ویره‌كه له زه‌یته‌كه دابنێ، ئه‌گه‌ر هه‌ویره‌كه له ناو زه‌یته‌كه
زۆر قوڵپه‌ی كرد و جۆڵا مانای ئه‌وه‌یه گه‌رمی زه‌یته‌كه زۆر باشه و ده‌توانی
ده‌ستپێبكه‌ی به دروستكردنی لوقمه‌قازییه‌كه.
ئاگره‌كه كز كه‌ره‌وه و به‌شێوازێكی خڕخڕ هه‌ویره‌كه دروستكه‌ره‌وه و
سوریان بكەرەوە ، لە كۆتایدا شیلەكە بكە بەسەر لوقمەقازيە سوورەوكراوەكاندا و دەتوانیت
گوێزی هندیش بكەیت بەسەریدا.
ر.ئ